Linguist, Academic, Translator
ئەم كتێبە، لەبنەڕەتدا لە دوو كتێب و پاشكۆیەك پێك دێت. كتێبی یەكەم سەرچاوەیەكی گرنگە لە تێگەیشتن لە ژیری دەستكرد بەتەواوی تیشك دەخاتە سەر لایەنە گرنگەكانی وەك ژیری دەستكرد چییە، كورتیلە مێژوویی، چۆن كاردەكات، ئەلگۆریتم و داتاكان، لایەنە ئەخلاقییەكان و گەلێ بابەتی تریش. هەربۆیە ئێمە داوا لە خوێنەری ئەزیز دەكەین كە بەئاسانی دەست لەخوێندنەوەی كتێبی یەكەم هەڵنەگرێت و نەچێتە سەر كتێبی دووەم، چوون گرنگییەكی ئێجگار زۆری هەیە. كتێبی دووەم و پاشكۆكە؛ پتر كتێبی بەكارهێنان و پڕاكتیكە. ناساندنی چەندەها مۆدیلی ژیری دەستكرد و ئامرازگەلی ئێجگار گرنگە بۆ مامۆستایان، لە پۆل و لە دەرەوەی پۆل. لەگەڵ چەندین پڕۆمپتی بەسوود و پێویست كە هەموویان بەجۆرێكن لەگەڵ ستانداردەكانی خوێندن لە كوردستان بگونجێن.