Linguist, Academic, Translator
لەسەروبەندی كەرەنتینەی گشتی وڵاتان دا، كۆمەڵێك چاوپێكەوتن لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە لەگەڵ پڕۆفیسۆر نوام چۆمسكی سازكرا. ئەم چاوپێكەوتنانە گرنگی تایبەتی خۆیان هەبوون لەبەر چەند هۆكارێك. ئەوانیش بەنموونە؛ پرسی سیاسەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، جیاوزای وڵاتانی ئەوروپی و لەسەرووشیانەوە ئەڵمانیا لەگەڵ ئەمریكا لە بەرپەرچدانەوەی ڤایرۆسەكە، سیاسەتە چەوتەكانی تڕەمپ، بێكاری، ڤاكسین، ژیان لەسایەی كۆمپانیا زەبەلاحەكاندا، فرۆشتنی حكومەت بە كەرتی تایبەت و هتد. لەهەندێك شوێن پرسیاری زمانەوانیشی تێكەوتووە. كەوابوو ئەم كتێبەی بەردەستت كۆكراوەی چەند چاوپێكەوتنێكە و كراونەتە كوردی.
چاوپێكەوتنەكان دیدگاو سەرنجی چۆمسكی لەمەڕ هەریەك لەوبابەتانەی سەرەوە دەردەخەن و هەنووكەش كاتی ئەزموونكردنیەتی. لە كۆتایی كتێبەكەش هەڵبژاردەیەك لە وتەكانی چۆمسكی-مان بۆ هێناونەتەوە و كردوومانە بە پاشكۆیەكی گرنگ.
ئەم بەرهەمەش وەك ئەوانی تر، تا كراوە؛ لەو شوێنانەی كە پێویست بوون ڕوونكردنەوە دراون لە پەراوێز. ئەمەش بەهیوای ئەوەی توانیبێتمان كارێكی بێ گرێ و لێڵی پێشكەشی خوێنەری كورد بكەین، لە كاتێكدا ئاشكرایە كە تۆی خوێنەر