Linguist, Academic, Translator
ئه‌گه‌ر له ڕەمهزاندا شه‌یتانه‌كان كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن، ئه‌ی بۆچی و چۆن هێشتاش خه‌ڵكانێك ده‌توانن گوناهـ بكه‌ن؟!
یه‌كێك له‌م پرسیارانه‌ی كه عه‌یامێكه له‌گه‌ڵماندایه و گه‌ر به‌گوتنیش نه‌بێت، ئه‌وا له‌نێو ناخمان چه‌كه‌ره‌ی كردووه‌و چه‌ندین لق و پۆپی لێكه‌وتۆته‌وه و ئینجا هه‌موو ڕەمه‌زانێكیش سه‌رله‌نوێ ئه‌پده‌یت ده‌بێته‌وه! كه‌م تا زۆر هه‌ریه‌ك له ئێمه سه‌رنجی ئه‌و فه‌رمووده‌مان داوه كه حه‌زره‌تی نازدار (ص) ده‌فه‌رمووێت: (إِذَا جَاءَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ، وَسُلْسِلَتْ الشَّيَاطِينُ).( )
واته: كه ڕەمه‌زان هات، ئیدی ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و شه‌یتانه‌كانیش كه‌له‌بچه و زنجیر ده‌كرێت، یانی ده‌به‌سترێنه‌وه. ئێمه‌یش لامان وایه كه‌سه‌رچاوه‌ی گوناهـ شه‌یتانه، ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه ئه‌وا شه‌یتانه‌كان له‌م مانگه‌دا ده‌به‌سترێنه‌وه، به‌ڵام هێشتاش خه‌ڵكانێك گوناهـ ده‌كه‌ن و سڵ ناكه‌نه‌وه له‌هه‌ر كارێكی خراپ! له‌ڕاستیدا ئه‌م پرسیاره زۆر ده‌مێكه له‌لایه‌ن گه‌وره زانایانی ئوممه‌ت به‌چه‌ندین شێوه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وه‌ڵامه جوانه‌كانیش، ئه‌وه‌ی مامۆستا “شه‌ماڵ موفتی” ڕه‌حمه‌تییه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه پوخته‌كه‌یه‌تی:
بۆچی خه‌ڵكی گوناهـ ده‌كات له ڕەمهزاندا، گه‌ر شه‌یتانه‌كان به‌سترابێتنه‌وه؟! وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی گوناهـ دووانه: نه‌فس و شه‌یتان. بۆنموونه: ئه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه‌ی داناوه و جوانه‌كه‌ی له‌پێشه‌وه‌یه و گه‌نیوه خراپه‌كه‌ت بۆ داده‌نێت و فێڵت لێده‌كات، وه‌یان هه‌ر گاهـ بۆی بلوێ دزیت لێده‌كات… ئه‌م جۆره گوناهانه كه به‌چاو ده‌بیرنێن په‌یوه‌ندی به شه‌یتانه‌وه نییه، ئه‌وه ده‌روونی ئه‌م مرۆڤه نه‌خۆشه، گرفته‌كه له‌ئیمان و له‌دڵی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌م كرداره ده‌كات و هیچ په‌یوه‌ندی به‌شه‌یتانه‌وه نییه. كه‌وابوو ئێستا با بپرسین ئێمه چۆن جۆره‌كانی گوناهـ جیا بكه‌ینه‌وه و به‌چی بزانین كه ئه‌م گوناهه له‌شه‌یتانه‌وه‌یه‌وه و ئه‌وی دیكه‌یان له نه‌فسی مرۆڤ خۆی بوو؟
له‌ڕاستیدا جیاكردنه‌وه‌یان زۆر ئاسانه، ئه‌م گوناهه‌ی كه “به‌رده‌وامه و یه‌ك جۆره” ئه‌وا له‌نه‌فسی ئینسانه‌وه‌یه، چوون شه‌یتان هه‌رگیز به‌یه‌ك جۆر گوناهـ ڕازی نییه، به‌ڵكو كاتێك كه گوناهێكی بچوكت پێده‌كات هه‌میشه دوای ئه‌وه له‌هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه گوناهێكی گه‌وره‌ترت پێبكات.
ئەمەی خوارەوە ناوەڕۆكی كتێبەكەیە:
دڵخۆشی و ئاماده‌كاری به بۆنه‌ی مانگی ڕەمهزانی پیرۆزه‌وه.
وشه‌ی “رمضان”
ئه‌گه‌ر له ڕەمهزاندا شه‌یتانه‌كان كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن، ئه‌ی بۆچی و چۆن هێشتاش خه‌ڵكانێك ده‌توانن گوناهـ بكه‌ن؟!
فانۆس “فەنەر”ی ڕەمەزان
تۆپی به‌ربانگ و شتی تریش…
شێوه كلاسیكییه‌كه‌ی ڕۆژوو شكاندن
وتاری عه‌سران
بۆچی ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕێز له مانگی ڕەمه‌زان ناگرن؟!
ڕەمه‌زان و ڕۆژوو، له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا – بەشی یەكەم
ڕەمه‌زان و ڕۆژوو، له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا «شاعیرانی كلاسیك» – بەشی دووەم
خوێندنه‌وه لە ڕەمهزاندا (ئایا خودا ئه‌مری كردووه به، به‌ڕۆژووبوونی عه‌قڵ؟!)
ڕۆژێكی پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌ڕەمه‌زاندا – بەشی یەكەم
ڕۆژێكی پێغه‌مبه‌ر (ص) لە ڕەمهزاندا – بەشی دووەم
ڕەمهزانی منداڵان (له په‌روه‌رده‌دا پاداشت هه‌ر كاڵا نییه!)
ڕەمه‌زان له گۆشه‌نیگای «شێخ شه‌عراوی»دا
ڕیكلام له ڕەمهزاندا!
كتێبی برسێتی (برسیه‌تی)!
“کات” لە ڕەمهزاندا، باوەڕدەکەیت دوای ھەموو شتێک تەنھا ٦٠ کاتژمێرت بۆ بمێنێتەوە؟!
خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ جه‌نگی به‌در له كتێبی (موحه‌ممه‌د -ص- سوڵتانی دڵان)
ئوممه‌تێكی چالاك له ڕەمهزاندا
گوایه ده‌ڵێن: (ڕەمه‌زان و ڕۆژوو ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات!)
شه‌وێكی پێغه‌مبه‌ر -ص- له ده شه‌وه‌كانی كۆتایی ڕەمه‌زان.
ئاگاداری دزه‌كانی شه‌وی قه‌در به!
هونه‌ری نزا و پاڕانه‌وه لای دوا پێغه‌مبه‌ر (ص)
شه‌ونوێژ
ئه‌گه‌ر ئه‌مه دوا ڕەمه‌زان بوو…!
ڕەمهزانی ساڵی 2050!
ئه‌لف و بێی ڕەمه‌زان
بۆچی پێویسته تڕە‌مپ، به‌ڕۆژوو بێت؟! (وه‌یان بۆچی پێویسته تڕە‌مپ، ئه‌زموونی ڕەمه‌زان بكات؟!)
ڕەمه‌زان له مالیزیا
ڤاكسینی ڕەمه‌زان و شتی تریش…
ئەوا کۆچی کرد مانگی ڕەمەزان