Linguist, Academic, Translator
خەڵكی هەمیشە پرسیارم لێدەكەن، كە ئاخۆ من دوای وازهێنانم لە یاری مشتەكۆڵە چی دەكەم؟ ئەوسا وەڵامی من هەر ئەوەبوو كە ئێستا هەمە، ئەویش: بەدرێژایی كاریی یاری مشتەكۆڵە، تۆ؛ موحەممەد عەلی ڕاستەقینەت نەناسیووە. بەڵكو ئەوەی بینیووتە هەرتەنها چەند مشتەكۆڵە و چەند نمایشێكی بچووك بووە. بەڵكو لە ڕاستیدا ساتی دوای وازهێنانم كارە ڕاستەقینەكەی من دەست پێدەكات، ئەو ساتە كاتی زیاترم دەبێت بۆ گەشەپێدانی ڕۆحانییەتم هەروەك چۆن كاتی خۆی ماسولكەكانم گەشە پێدا.
كاتێك سەیری جیهان دەكەم، دەبینم زۆرینەی خەڵك كۆشكی گەورەو جوانیان دروست كردووە، بەڵام لەنێو ماڵێكی تێكشكاودا دەژین. سەرنج بدەن كە ئێمە كاتێكی زۆر بەسەر دەبەین لەوەی كە چۆن بژین، زیاتر لەوەی كە فێربیین چۆن ژیانسازی بكەین. ئەوەی من هیواخوازم بیگەیەنم بە ئێوە، ئەو ئیمانەیە كە پێی دەژیم.