Linguist, Academic, Translator
ئه‌م كتێبه فێركاری شه‌كره زمانه بۆ منداڵان، له‌سه‌ر بنه‌مای (بینین، بیستن، گوتن، نووسین) دانراوه. سه‌ره‌تا منداڵ
ئاشنا ده‌كرێت به پیته‌كان و ناوه‌كان، تاوه‌كو ئاشنایه‌تی ته‌واو په‌یدا ده‌كات له‌گه‌ڵیاندا، و پاشانیش له به‌شی ڕاهێنان دا، فێركاری نووسینیش ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان، چونكه جۆری چاپه‌كه‌ی بریتییه له په‌ڕی ئاڕت، و شێوه ڕه‌ق، به‌جۆرێك منداڵان ده‌توانن به قه‌ڵه‌می ماجیك له‌سه‌ری بنووسن و بیسڕنه‌وه. جگه له‌وه‌ش له‌كۆتایی كتێبه‌كه ژماره كوردییه‌كانی تێدایه و پاشانیش ڕاهێنان دانراوه بۆ هه‌ردوو به‌شی ئه‌لفبێ و ژماره‌كان، ئه‌مه‌ش تاوه‌كو ببێته سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه بۆ منداڵان.