Linguist, Academic, Translator
ھیچ ڕۆمانێکت ھەیە حەمەدۆک نووسیبێتی؟! لە ماوەی كاركردنم وەك كتێبفرۆش گەلێك بەسەرهاتی سەیر و نامۆ ڕووبەرووم بوونەوە. بەڵام ئەوەی كە دەبوو هەموو ڕۆژ لەگەڵیدا هەڵكەین، ئەو پرسیارە سەیر و نامۆیانە بوون كە لەلایەن كڕیارانەوە ئاڕاستەمان دەكران، بۆیە من لەلای خۆمەوە چەندین ڕووداو و بەسەرهاتی خۆشم تۆمار كردبوو، بەڵام كاتێك ئەم كتێبەم بینی، بەڕاستی پرسیارگەلێكی سەیری تیادا تۆمار كراون و بۆم دەركەوت زۆربەی ڕووداو و پرسیارەكان هاوبەشن لەنێوانماندا. ئەمەش نەك هەر تەنها لە نێوانی ئێمەدا، بەڵكو دەتوانین بڵێین لە نێوانی هەموو كتێبفرۆشاندا و ئەوان ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەم پرسیارە سەیرانە دەبنەوە… بۆیە ئێمەیش بڕیارمان دا ئەم كتێبە بە خوێنەری كورد ئاشنا بكەین و جیا لە سوودی؛ هیچ نەبێت ببێتە هۆی خەندەیەك بۆیان!