Linguist, Academic, Translator
ئەم کتێبە ڕێک ڕەنگدانەوەی ناونیشانەكەیەتی: بەرەو لوتكە: ڕێبەرێك بۆ مامۆستا. بەجۆرێك دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بتوانیت وەڵامی پرسیارەکان هەر ڕێك لێرەو لەنێو ئەو کتێبەکەدا بنووسیت. ئەگەرچی ڕەنگە ئەمە بەلاتەوە کارێکی قوڕس بێت، بەڵام وەک هەر مامۆستایەکی سەرکەوتوو، پێت دەڵێت؛ پلاندانان بە دڵنیاییەوە شایەنی ئەو کاتەیە کە پێی دەبەخشیت. جا درەنگ یان زوو، دەبێت بڕیارێک لەسەر هەریەکێک لە پرسیارەکانی ئەم کتێبە بدەیت. بۆیە زۆر باشترە لە ئێستاوە دەست بکەین بە بیرکردنەوە لەم پرسانە نەوەک چاوەڕێ بکەین تاوەكو ساڵی خوێندن دەست پێدەكات و ئەوسا ڕەنگە كاتەكەی درەنگ بێت.