زۆرێك له‌ئێمه، كاتێك سه‌یری یارییه‌كانی جامی جیهانی ده‌كه‌ین، ده‌بینین كه دوو وڵاتی جیا، له زمان و كه‌لتوور كاتێك به‌رابه‌ری یه‌كتر ده‌بنه‌وه له تۆپی پێ، ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ دروست ده‌بێت كه ئایا ناوبژیوان و یاریزانان، ته‌نانه‌ت ناوبژیوان و یاریده‌ده‌ره‌كانی چۆن و به زمانێك قسه ده‌كه‌ن و له‌یه‌كتر ده‌گه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی وه‌رگێڕان هه‌بێت؟! له‌م ڕووه‌وه زمانی ئاماژه به‌ده‌ست و قۆڵ و ڕووخسار یه‌كێكه له په‌یوه‌ندییه هه‌ره به‌ربڵاوه‌كان، پاشان فیكه‌ی ناوبژیوان و ئینجا كارتی زه‌ردو سوور، ده‌چنه نێو چوارچێوه‌ی زمانی به‌كارهاتوو. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن كێن ئاستۆنی ئینگلیزی به‌كارهات وه‌كو زمانێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌كاتی پێشێڵكردنی یاساكانی تۆپی پێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌نده به‌س نیه، چوون له‌كاتی ڕوودانی شتێكی له‌م بابه‌ته، هێشتا یاریزان ناتوانێت ڕوونی بكاته‌وه و یان ڕه‌خنه له بڕیاری ناوبژیوان بگرێت به‌وه‌ی كه ڕه‌نگه لێك تێنه‌گه‌یشتن هه‌بێت. به نموونه ئه‌گه‌ر فیفای 2018 وه‌رگرین، ده‌بینین، كه 36 ناوبژیوان به‌ژدار بوون، له‌گه‌ڵ 63 یاریده‌ده‌ر له 46 وڵاتی جیاواز. تێكڕا 32 وڵات به‌ژداری یارییه‌كانیان كرد، له‌وانه‌ش 8 وڵات به زمانی ئیسپانی قسه‌یان ده‌كرد، و 4 وڵات به زمانی عه‌ره‌بی، و 3 وڵات به زمانی ئینگلیزی، و دوو له‌م وڵاتانه‌ش به زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی و پورتوگالی و فه‌ڕه‌نسی قسه‌یان ده‌كرد. باقییه‌كه‌ی تر، به‌زمانه‌كانی: كڕواتی، دانیماركی، هۆڵه‌ندی، یابانی، كۆری، فارسی، پۆڵه‌ندی، ڕووسی، سڕبی و سویدی قسه‌یان ده‌كرد.
یه‌كێك له‌م ڕێگایانه‌ی كه فیفا به‌كاریبرد، ئه‌وه‌بوو كه هه‌وڵی ده‌دا ناوبژیوانان به‌لایه‌نی كه‌م جگه له‌زمانی خۆیان، به زمانی ئینگلیزی قسه بكه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستن كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، فیفا هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانی: ئه‌ڵمانی، فه‌ڕه‌سنی، و ئیسپانیش وه‌ك زمانی ڕه‌سمی یان (زمانی هاوبه‌ش Lingua Franca) ده‌ناسێت له تۆپی پێدا.
