Linguist, Academic, Translator
سه‌رله‌به‌ری نۆڤلێته‌كه ئاشكراكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ستنوسێكی یه‌كیك له كاره‌كته‌راكانه به‌نێوی ساڤیان، ئه‌م كه خوشكی بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌یه، دوای ململانێی حیزیی و شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت، براكه‌ی بێسه‌روشوێن ده‌كرێت و باوكیشی ده‌كوژریت. ڕووداوه‌كانیش له‌ساڵی 1985 له‌گه‌ڕه‌كی (ثورة) ده‌ست پێده‌كه‌ن و تاوه‌كو دوای دوو هه‌زاره‌كان درێژه ده‌كێشن، ساڤیان دوای ئه‌وه‌ی دایكیشی كۆچی دوایی ده‌كات هه‌ر له‌ماڵه گه‌وره‌كه و له‌نێو كتیبخانه گه‌وره‌كه‌ی عه‌لی برای خه‌ریكی نووسین و خوێندنه‌وه ده‌بێت، سه‌رباسه‌كانی ئه‌م نۆڤله بریتین له: كتێب نه ده‌ڕشێته‌وه‌و نه گوڵیش ده‌دات، چارلز داروین، په‌تای نووسین و خوێندنه‌وه، ژاك درێدا و تێرۆر، خه‌ونه ئه‌نده‌لووسیه‌كه‌ی عه‌لی، ژیان له‌نێو عه‌ره‌قخانه‌ی سیاسه‌تدا، ئاوێنه ده‌توانێت درۆت له‌گه‌ڵدا بكات…
له‌م نوڤلیته‌دا هه‌ندێك ته‌كنیكی نوێ هه‌ن، وه‌كو نووسینی په‌راوێز له چیرۆكدا، ئه‌مه‌ش بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری قه‌ناعه‌تی زیاتری بۆ په‌یدا بێت سه‌باره‌ت به ڕاستی ده‌ستنووسه‌كه.