نووسینی: پاوڵ جۆنز (11ی ئۆكتۆبه‌ری 2019)
كوردییه‌كه‌ی: سه‌نگه‌ر حسن نجم
كاتێك فه‌رهه‌نگ نووس (دكتۆر ساموێل جۆنسۆن) فه‌رهه‌نگی زمانی ئینگلیزی كۆكرده‌وه له ساڵی 1755، ئه‌وكات وشه‌گه‌لێكی زۆر نه‌بوو كه به پیتی X ده‌ستپێبكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تای لاپه‌ڕه 2038ی فه‌رهه‌نگه‌كه نووسیببووی : ” X پیتێكه، كه باوه‌ڕ وایه لای ساكسۆنهكان زیاتر به‌كاربردراوه، به‌جۆرێك له زمانی ئینگلیزی‌دا هیچ وشه‌یه‌ك نییه به X ده‌ست پێبكات”. نوح وێبسته‌ر، كارێكی له ئه‌و چاكتری كرد، كاتێك له‌ساڵی 1806 فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی چاپكرد و ته‌نها یه‌ك دانه وشه‌ی تیا‌بوو كه به X ده‌ستی پێده‌كرد، ئه‌ویش وشه‌ی xebec بوو، كه به‌مانای “كه‌شتی یان به‌له‌می سێ ستوونی” ده‌هات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كاتێك ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی ته‌واوكرد له‌ساڵی 1828 سه‌رجه‌می ئه‌و وشانه‌ی كه X ده‌ستی پێده‌كرد ببوون به 13 وشه. سه‌رنج بده‌ن كه پیتی X هه‌رگیز پیتیكی زۆر به‌كارهاتوو نه‌بووه له‌زمانی ئینگلیزی‌دا، ته‌نانه‌ت له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا و له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو وشه زۆره‌ی له‌و زمانه‌دا هه‌یه، ڕێژه‌ی له‌ده‌وری 0.02 له‌سه‌دا ده‌بێت، تۆش گه‌ر ده‌ته‌وێت شاره‌زاتر بیت و ژماره‌یه‌كی زیاتر وشه بزانیت، سه‌یرێكی ئه‌م 40 وشه‌یه‌ی خواره‌وه بكه، كه هه‌موویان به X ده‌ستپێده‌كه‌ن:
1- X له‌فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد دا، ئه‌م پیته به ته‌نها وه‌كو “كار=فرمان” ئه‌ژماركراوه به‌مانای “سڕینه‌وه‌ی ته‌نها پیتێك” دێت، هه‌روه‌ها له زمانی ڕه‌مه‌كی سه‌رده‌می شاژنه ڤیكتۆریا، دوو XX به‌مانای “دوو هه‌نده نایاب” دێت و هه‌روه‌ها سێ XXX به‌مانای “سێ هه‌نده نایاب” ده‌هات.
2- XANTHIPPE له‌ئه‌سڵدا ناوی ژنه‌كه‌ی سۆكرات بوو، ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند كاریكاتۆریستێكی یۆنانی كۆن، وا به‌یان كراوه كه ژنێكی خراپ و میزاجی بووه (*له‌ئێستاشدا به‌مانای ژنێكی ده‌م درێژ دێت) (هاوڕێیان ئه‌وانه‌ی Taming of the shrew ی شهكسپیریان خوێندبێته‌وه له‌مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌گه‌ن)
3- XANTHOCOMIC وشه‌ی Xanthos له‌ئه‌سڵدا له یۆنانی كۆن وه‌رگیراوه و به‌مانای “زه‌رد” دێت و هه‌روه‌ها بووه‌ته “ڕه‌گی” چه‌ندین وشه‌ی زانستی كه ئاماژه‌ن بۆ ڕه‌نگی زه‌رد. ئه‌گه‌ر پێیان وتیت Xanthocomic ئه‌وا مانای وایه كه تۆ: قژیكی زه‌ردت هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێیان وتیت Xanthocroic مانای وایه كه قژێكی زه‌رد و پێستێكی زهردههڵگهڕاوت هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر به Xanthodontous بانگ كرایت، ئه‌وكات مانای وایه كه تۆ ددانه‌كانت زه‌ردن.
4- X-CATCHER ئه‌م وشه‌یه له‌زمانی ڕه‌مه‌كی ده‌ریایی (له‌كۆندا) به‌مانای كه‌سێك ده‌هات كه له بیركاریدا مه‌علان بێت.
5- X-DIVISION ئه‌م وشه‌یه‌ش زیاتر له‌سه‌رده‌می شاژنه ڤیكتۆریا به‌كارهاتووه و زیاتر له‌زمانی ڕهمهكییدا و به‌مانای كه‌سانێكی تاوانكار یان كه‌سانێك كه به‌شێوه‌ی نهێنی پاره په‌یدا بكه‌ن.
6- X-DOUBLE-MINUS له‌زمانی ڕهمهكییدا باو بوو، له 60 ه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌مانای شتێك دێت كه زۆر زۆر خراپ بێت.
7- XENAGOGUE له‌هه‌مان ڕه‌گی xenophobia وه‌رگیراوه و به‌مانای كه‌سێك دێت كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك تایبه‌ت به نامۆ و ڕیبواران كار بكات یاخود وه‌كو ڕێپیشانده‌ریان بێت.
8- XENAGOGY واته ڕێبه‌ری = guidebook
9- XENIAL هاوه‌ڵناوی Xenial به‌مانای په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان دوو كه‌س دێت، به‌تایبه‌ت نێوان مێوان و خانه‌خوێ وه‌یاخود یه‌پوه‌ندی دیبلۆماسی نێوان دوو وڵات.
10- XENIATROPHOBIA تۆش حه‌ز ناكه‌یت سه‌ردانی دكتۆر بكه‌یت ته‌نانه‌ت گه‌ر نه‌خۆشیش بیت؟ كه‌وابوو تۆ Xeniatrophobic یت.
11- XENIUM ئه‌م وشه‌یه واته دیارییه‌ك كه پێشكه‌شی كه‌سێكی نامۆ كرابێت، لهئهسڵیشدا له‌یۆنانی كۆن به‌مانای ڕؤژێك دێت كه تیایدا خواردنی زۆر ئاماده كراوه وه‌كو جه‌ژن.
12- XENIZATION به‌كارهێنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده، واته كه‌سێك له‌سه‌فه‌ردا وا بنوێنیت كه غه‌ریبه.
13- XENOCRACY حكومه‌تێك له‌لایه‌ن كه‌سانی بێگانه دروست كرابێت.
14- XENODOCHIONOLOGY به “نه‌ریتی هۆتێل و باڕه‌كان” ماناكراوه له‌لایه‌ن فه‌رهه‌نگی وێبسته‌ره‌وه.
15- XENODOCHIUM واته “خان” یان هه‌رشوێنێك كه گه‌شتیاران و حاجیان تیایدا باریان دابده‌ن و پشووی لێبده‌ن.
16- XENODOCHY یه‌كه‌م به‌كارهێنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دده‌ی حه‌ڤده و به‌مانای “مێوانداری” دێت.
17- XENOGLOSSY توانای قسه‌كردن به‌زمانێك كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون فێری نه‌بووبیت.
18- XENOLOGY لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به دیارده‌ی بوونی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی.
19- XENOMANIA به‌پێچه‌وانه‌ی Xenophobia ئه‌م وشه‌یه مانای كه‌سێك ده‌دات كه حه‌ز بكات و زۆر په‌رۆش بێت بۆ زانینی هه‌ر شتێكی نادیار.
20- XENOMORPH شتێك به‌شێوه‌یه‌كی نا-ڕێك‌وپێك پێكهاتبێت یان وێناكرابێت.
21- XENOTRASPLANTATION چاندنی ئه‌ندامێكی جه‌سته به‌ڵام له نا-مرۆڤێك بۆ مرۆڤێك، به نموونه چاتدنی دڵی گیاندا‌رێك بۆ مرۆڤ.
22- XERIC زاراوه‌یه‌كی ژینگه‌ییه به‌كاردێت بۆ وه‌سفكردنی شوێنێكی وشك و ڕووته‌نی، واته به‌كه‌لكی كشتوكاڵ نه‌یه‌ت.
23- XERISCAPE ناوچه‌یه‌ك كه تیایدا ئاودێرییه‌كی كه‌می بوێت بۆ ڕووه‌ك.
24- XEROCHILA ناویكی پزیشكییه بۆ كه‌سێك كه هه‌میشه لێوه‌كانی وشك هه‌ڵده‌گه‌ڕێن.
25- XEROcopy واته فۆتۆكۆپی یان له‌به‌رگرتنه‌وه.
26- XEROPHAGY خواردنی خوارده‌مه‌نی وشك، له ئه‌سڵیشدا زاراوه‌یه‌كی ئاینییه.
27- XESTURGY پڕۆسه‌ی چاپكردن.
28- XILINOUS به مادده‌یه‌ك ده‌وترێت كه وه‌كو لۆكه وابێت.
29- XIPHOID به شتێك ده‌وترێت كه له شمشێر بچێت.
30- XOANON له یۆنانیه‌وه وه‌رگیراوه و به‌مانای داتاشین و هه‌ڵكۆڵین دێت، واته خواوه‌ندێك له په‌یكه‌ر داتاشرابێت.
31- XTAL به‌گوێره‌ی فه‌رهه‌نگی ئۆكسۆرد بێت، كورتكراوه‌ی وشه‌ی crystal ــه.
32- XYLOGRAPHER له‌سه‌دده‌ی نۆزده‌دا به‌كارده‌هات، بۆ نه‌خشكردن له‌سه‌ر ته‌خته.
33- XYLOID ئه‌گه‌ر ئه‌م وشه‌یه بزانیت، ئیتر پیویست ناكات به شتانێك بڵێیت woody
34- XYLOPOLIST له‌سه‌دده‌ی 17 دا به‌كارده‌هات، و به بازرگانانی ته‌خته ده‌وترا.
35- XYLOTOMOUS بۆ هه‌ر كه‌س و شتێك به‌كاردێت كه بۆ ته‌خته-بڕین یان پارچه‌كردنی ته‌خته به‌كاربێت.
36- XYRESIC واته “گوێزانی زۆر تیژ”
37- XYPROPHOBIA ترست هه‌بێت له ده‌ست لێدان له ئامێری تیژ.
38- XYLANTHRAX نزیك له‌هه‌ر شتێكی قێزه‌ون، یان له كۆندا به “خه‌ڵووز” ده‌وترا.
39- XYSTUS جۆرێك له داڵان یان ڕاڕه‌وێكی داپۆشراو.
40- X.Y.Z له‌كۆتایی سه‌دده‌ی نۆزده‌دا به‌كارده‌هات بۆ ڕۆژنامهنووسیێك كه ئیشێكی به‌رده‌وام وه‌رگرێت، وه‌یان له‌زمانی ڕه‌مه‌كی سه‌دده‌ی هه‌ژده‌دا به‌كارده‌هات بۆ گه‌نجێكی له ڕادده‌به‌ده‌ر جوان و سه‌رنج ڕاكێش.
