Linguist, Academic, Translator
ئەم کتێبە بەشێوەیەک داڕێژراوە کە ببێت بە هەگبەیەکی بەسوود لە بیرۆکەی بەسوود و کرداریی تا یارمەتی مامۆستایانی قۆناغە جیاجیاکانی بنەرەتی و ئامادەیی (تەنانەت پەیمانگا و زانکۆ و سەنتەرەکانیش) بدات بە باشترین و کاریگەرترین شێوە کارەکانیان جێبەجێ بکەن. زۆر لەو ڕێنوییانەی نێو ئەم کتێبە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ مامۆستای نوێ یان کەم ئەزموون خراونەتەڕوو بەڵام لە هەمان کاتدا زۆریشیان سوودبەخش دەبن بۆ مامۆستا بە ئەزموونەکانیش.
مەبەست لەم کتێبە بریتییە لە کۆکردنەوەی شیلەی چەندین کتێب بۆ ئەو مامۆستایانەی کاتی ئەوەیان لەبەردەستدا نیە بچن بخوێننەوە و بەدوای سەرچاوەدا بگەڕێن بەڵام دەیانەوێت سوود لە هەموو دەرفەتێک وەربگرن بە تایبەتی ئەگەر کۆکراوەی کۆمەڵێک ڕێنوێنی بەشێوەیەکی ڕێک بخرێنە بەردەستیان و بتوانن بە ئاسانی لە پۆلەکانیان پەیڕەویان بکەن بۆ باشترکردنی پەیوەندییان لەگەڵ قوتابیان و ڕێکخستن و بەرهەمدارترکردنی چالاکیەکانیان