ویلیەم لەبۆڤ، زمانناسی بەنێو دەنگی ئەمریكی؛ ئەمڕۆ 17ی دێسەمبەری 2024 كۆچی دوایی كرد.
لەبۆڤ لە 4ی دێسەمبەری 1927 لە ویلایەتی نیوجێرسی لەدایك بووە و بەیەكێك لە دامەزرێنەرانی زمانەوانی كۆمەڵایەتی دادەنرێت. تەنانەت بەیەكێك لە گرنگترین زمانەوانانی سەددەی بیست و بیست و یەك هەژمار دەكرێت.
لەبۆڤ بەشێوەیەكی تایبەت لە هەریەكێك لە بوارەكانی زمانەوانی كۆمەڵایەتی، گۆڕانیی زمان و زاراوەناسی كاری كردووەو لەم ڕووەوەش چەندین توێژینەوەی گرنگی هەن. لەساڵی 2015 هەر لەزانكۆی پەنسلڤانیا خانەنشین بوو، بەڵام تەنانەت تاوەكو ئەمساڵیش هەر چالاك بوو لە بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكانی.
ئێمە لە پڕۆژەی Men In Linguistics ئاماژەیی دیارمان پێداوە و لەوێدا بە ڕوونی چەنجەمان بۆ چەندین توێژینەوەی گرنگی ڕاكێشاوە و پوختمان كردۆتەوە.
لەبۆڤ لە زانكۆی هاڕڤارد خوێندوویەتی و لەوێدا بەكالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی و فەلسەفەدا هێناوە، و پاشانیش ڕووی كردۆتە خوێندنی زانستی كیمیا. دوای دەرچوونیشی وەكو كیمیاكارێك ئیشی كردووە. دواتر چۆتەوە سەر بواری زمانەوانی لەساڵی 1963 بڕوانامەی ماستەری تەواو كردووە و نامەكەیشی دەربارەی گۆڕانیی زاراوە بووە لە دوورگەی مارتا ڤینیارد و لەبەردەم كۆمەڵەی زمانەوانانی ئەمریكا پێشكەشی كردووە. دواتر ڕاستەوخۆی لە 1964 دەستی بەخوێندنی دكتۆرا كردووە و لە زانكۆی پەنسلڤانیا وانەی گوتۆتەوە و لەساڵی 1971یش بووەتە بەڕێوەبەری تاقیگەی زمان لەم زانكۆكە.
ویلیەم لەبۆڤ، زمانناسی بەنێو و دەنگی ئەمریكی كۆچی دوایی كرد
Published inBlog