بینینی جیهان له‌ڕێگه‌ی ده‌نگ و ده‌ست لێدان
خه‌ڵكانی نابینا، هه‌سته‌كانی وه‌كو ده‌ست لێدان و بیستن به‌كاردێنن بۆ هه‌ستكردن به‌جیهانی ده‌وروبه‌ریان. له‌م كتێبه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ئامرازانه‌وه بخوێنه‌وه كه به‌كاری دێنن له‌نێوشیاندا عه‌سا و سه‌گی ڕێنیشانده‌ر بۆ گه‌شت و تاوه‌كو سه‌ربه‌خۆ بیت له ڕۆیشتندا. ئه‌م چیرۆكانه له‌باره‌ی مندالانی نابینا، یارمه‌تی خوێنه‌ران ده‌دا تاوه‌كو گۆشه‌نیگای تایبه‌تیان هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ندێك منداڵ كه جیهان به‌جۆرێكی تر “ده‌بینن”.
نووسەری ئەم كتێبە خۆی نابینایە و هەوڵی داوە لەڕێگەی وشەكانەوە جیهانی و خۆیی و هاوشێوەكانی بە ئێمە بناسێنێت و لەم هەوڵەشی تا ڕاددەیەكی زۆرباش سەركەوتوو بووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە هەوڵی داوە زمانێكی ئاسان و نموونەی واقیعی بهێنێتەوە.
ئەم كتێبەش وەرگێڕانی ساڵانێكە تەواو بووە و بەهیوای ئەوەی بتوانین چاپی بكەین.
