فەرهەنگی نوێ: ڕابردوو
دووپاتکردنەوەی هاوکێشەی “زایۆنیزم وەک کۆلۆنیالیزم” نەک هەر لەبەر ئەوەی کە بە باشترین شێوە سیاسەتەکانی ئیسرائیل بۆ جوولەکەبوون لە ناو ئیسرائیل و نیشتەجێبوون لە کەرتی خۆرئاوا ڕوون دەکاتەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی هاوکێشەكە لەگەڵ شێوازی هەستکردن بە زایۆنیستە سەرەتاییەکان بۆ پڕۆژەکەیان و باسکردنیان یەکدەگرێتەوە.
بزووتنەوەی زابۆنیستی لە ساڵی 1882ەوە و پاشانیش ئیسڕائیل بۆ وەسفكردنی دەستبەسەرداگرتنی زەوی فەلەستینببەكان هەریەك لە فرمانەكانی le-hitnahel یان le-hityashev و ناوی عیبری hitanchalut و hitayasvut لە زمانی فیبرەیەوە بەكارهێناوە. ئەگەر وەرگێڕان بۆ هەریەك لەو وشانە بكەین دەبینین بەمانای هەریەك لە “جێگیركردن”، كۆڵۆنیالیزە”، “نیشتەجێكردن” و “دەستبەرداگرتن” دێن. زایۆنیستییە سەرەتاییەکان بە شانازییەوە ئەو زاراوانەیان بەکارهێنا چونکە کۆلۆنیالیزم لەو کاتەدا زۆر بە ئەرێنی لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکرا (و تا کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم بەردەوام بوو). کاتێک سەرەنجامی کۆلۆنیالیزم لە دوای جەنگی جیهانی دووەمدا گۆڕانی بەسەردا هات و کۆلۆنیالیزم واتای سیاسەت و پراکتیکی نەرێنی ئەوروپی بوو، بزووتنەوەی زایۆنیستی و دواتر دەوڵەتی ئیسرائیل بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕان بۆ جیاکردنەوەی زاراوەی عیبری لە زاراوەی کۆلۆنیالیزم و دەستیان کرد بە بەکارهێنانی زاراوەی گشتگیرتر و ئەرێنیتر بۆ وەسفکردنی سیاسەتەکانیان.
سەرەڕای ئەم هەوڵە زۆرانە بۆ گەنگەشەكردنی ئەوەی کە زایۆنیزم بەشێک نییە لە بزووتنەوەی کۆلۆنیالیزمی گشتگیر، بەڵام هیچ دەربازبوونێک لە تێگەیشتن لەم زاراوە عیبریانەی پەیوەست بوون بە کردەی کۆلۆنیالیزمەوە نەبوو. “نیشتەجێبوون” لە فەرهەنگی زانستی و سیاسی سەدەی بیست و بیست و یەکدا وەک کردەوەیەکی کۆلۆنیالیزم دادەنرێت. کەواتە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ دەربازبوون لەوە: تەنانەت ئەگەر بزووتنەوەی زایۆنیستی و دواتر دەوڵەتی ئیسرائیل، زەوتکردنی خاکی فەلەستین، کە زۆرجار لەگەڵ زەوتکردنی خەڵکی ڕەسەندا بوو، وەک کردەوەیەکی کۆلۆنیالیزم نەزانن، هەموو کەسێکی دیکەش جگە لەخۆیان هەر بەمجۆرە سەیری بابەتەكەی دەکرد.
هەروەها شیکارییەکان لە ڕێگەی ڕوانگەی کۆلۆنیالیزمەوە ئاڵنگاری گەنگەشەی ئیسرائیل دەکات بۆ “ئاڵۆزی” کە ئێستا لەلایەن زانایانی ئیسرائیلەوە بە نائومێدیەوە بەکاردەهێنرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی بەراوردکاری حەتمی نێوان دۆخەکانی فەلەستین و باشووری ئەفریقا. هێڵی کاتیی مێژوویی بەڕاستی نائاساییە: پڕۆژەیەکی کۆلۆنیالیزمی سەدەی نۆزدەهەم لەخۆدەگرێت کە تا سەدەی بیست و یەکەم درێژکراوەتەوە. بەڵام تایبەتمەندی و چارەسەرەکانی ئەم پڕۆژەیە تایبەت نین- گێڕانەوەیەکی سادەیە نەک ئاڵۆز. هەرچەندە بێ گومان کاتی ناوازەکەی پێویستی بە یەکلاکردنەوەی ئاڵۆز دەبێت، بەڵام شیکارییەکە ڕوونە تەنانەت ئەگەر پێشبینییەکە داوای هەندێک داهێنەریش بکات، چونکە کۆلۆنیالیزەکردن لە سەدەی بیست و یەکەمدا بەڕاستی پڕۆژەیەکی ئاڵۆزە.
ئەرکێکی گرنگ لەم ڕووەوە ناساندنی ئەم تێگەیشتنەیە لەهەمبەر کۆلۆنیالیزم بە مەنهەج و کتێبی خوێندنی خۆرئاوایی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانە لەسەری و بەتایبەت لە زانکۆکاندا. ئەگەر ئەمە سەرکەوتوو بێت، ئەوسا میدیاکانیش بەدوای ئەم بابەتە دەڕۆیشتن. ئەرکەکە ئاسان نییە، بەڵام ئەگەر ئەم پەیامە بە شێوەیەکی کاریگەر بگەیەنرێت، ئەوا دەمانتوانی هیوامان ئەوە بێت کە هەموو کەسێکی شایستە لە خۆرئاوا، وەک سەردەمی کۆلۆنیالیزم، لە دیوی ئایدۆلۆژیای ستەمکاردا نەوەستێت و لەبری ئەوە خۆی لەگەڵ قوربانییەکانیدا بناسێنێت و خەباتی خۆیان بە دژە کۆلۆنیالیست دەزانن.
پێدەچێت ئەم گوتارە نوێیە تایبەتە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە بە دژە جوولەکە ناوزەد بکرێت. بەڵام لەم سەردەمەدا هەر ڕەخنەیەک، تەنانەت ڕەخنەیەکی نەرمیش، لە ئیسرائیل لەلایەن دەوڵەتەوە بە هاوشێوەی دژە جوولەکەگەرایی سەیر دەکرێت، بۆیە ئەم تۆمەتە ئەگەرییە نابێت ئێمە لە بەکارهێنانی زاراوەی کۆلۆنیالیزم بێزار بکات. هەرکەسێک بەشداری لە وەشانی ئیسرائیلی چارەسەری دوو دەوڵەتی نەکات، گومانی ئەوەی لێدەکرێت کە دژە جوولەکە بێت. ئیسرائیلی فەرمی داوای پشتگیرییەکی ڕەهای وەشانی خۆی دەکات بۆیە کاتێک وەزیرە بەهێزەکانی دەرەوە ئەم وەشانەی بە تەواوی ڕەنگ نادەنەوە وەک دژە جوولەکە مەحکوم دەکرێن. وەشانی ئیسرائیلی دەوڵەتێکی جوولەکە لە تەنیشت دوو بانتوستان[1]، دابەشکراوە بەسەر دوانزە كەرت لە کەناری خۆرئاوا، و لەناو ناوچەیەكی زەبەلاحدا لە کەرتی غەززەدا جێگیرکراوە، هیچ پەیوەندییەک لە نێوان کەناری خۆرئاواو و کەرتی غەززە نییە، و لەلایەن شارەوانییەکی بچووکەوە بەڕێوەدەبرێت لە ڕامەڵڵا چوون لایان وایە كە ئەمە بەشێكە لە حكومەتەكە.
جا ئیسرائیل بەشێوەیەكی فەرمی پێداگری دەکات -کە ئەگەر هاتوو ناچاربوو ڕێگە بدات بۆئەوەی دەوڵەتێكی فەلەستینی دابمەزرێت- ئەوا لە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانیدا دەبێت بە درێژایی ئەم هێڵانە بێت و لەسەر ئەم نموونەیە دابمەرزێت.
[1] ئاماژەیە بە ناوچەكانی بانتوستان و جیاوازی نەژادی لە باشووری ئەفریقیا