مایكڵ چایەت، زمانناس، فەرهەنگنووس و پێڕستسازی ئەمریكی. لە 2ی مانگی ئابی 1957 لە ئەمریكا لەدایكبووە.
مایكڵ ماوەیەك سەرنووسەری بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا بووە. لە زانكۆی پاریس وانەی گوتۆتەوە، و لە كتێبخانەی كۆنگرێسیش پێرستسازی زمانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بووە و ڕاوێژكارێكی سەرەكییە لە ئەنیستیتۆی كوردیی واشنتۆن.
مایكڵ چایەت تەمەنێكە لە خزمەت نووسین و كۆكردنەوەی فەرهەنگا بروسكی-یە. تاوەكو هەنووكە دوو بەرگی لێ چاپكردووە. فەرهەنگی بروسكی، فەرهەنگی دووانەی كورمانجی ئینگلیزییە و تاوەكو ئێستا چەند جارێك چاپكراوەتەوە. چاپی یەكەمی لەلایەن وەشانحانەی زانكۆی یێڵی ئەمریكی بوو لە ساڵی 2002.
ئەم فەرهەنگە بە هەردوو تیپی لاتینی و ئارامی نووسراوە، جگە لە وشە-مانا، هاوواتا، وشەگەلی پەیوەست، ڕیشەناسیی، و هتد. فەرهەنگەكە پتر لە هەشتا هەزار وشەی لەخۆگرتووە، لەگەڵ مانا، و ڕیشەناسیی وشەكان.
بڕیار وایە لە 14 مانگی تەممووز، 2025 وێبنارێكی تایبەتمان لەگەڵ بەڕێز مایكڵ چایەت هەبێت سەبارەت بە گرنگیی ڕاستنووسیی (دروستنووسیی).
ئەم وێبنارە ژمارە 2ی پڕۆژەی Men in Linguisticsـە.
Linguist, Academic, Translator
