لە ئینگلیزییەوە: سەنگەر حسن نجم
… ڕه‌نگه تۆ هه‌رته‌نها بتوانیت به یه‌ك زمان قسه بكه‌یت، وه‌یان ڕه‌نگه تۆزێكیش له زمانێكی تر بزانیت، كه‌وابوو له‌خواره‌وه خوێنه‌ری ئه‌م 10 هۆكاره به، كه هانده‌رن بۆ فێربوونی زمانێكی تر. 1-به‌هره فێربوونی زمانێكی تر ده‌چێته نێو چوارچێوه‌ی “فێربوون”، ده كه‌وابوو گه‌ر ده‌ته‌وێت گه‌شه به مێشكت بده‌یت، ئه‌وا یه‌ك له‌و ڕێگه گرنگانه بریتیه له فێربوونی زمان، كه هه‌ر له ڕێگه‌ی فێربوونی زمانیشه‌وه ڕێگه بۆ چه‌ندین به‌هره‌ی تر ده‌كرێته‌وه بۆ فێربوونیان. 2- ئیش (كار) چوون ژیان تا دێت زیاتر له‌یه‌ك نزیك ده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان زۆرتر بووینه، كه‌وابوو فێربوونی زمانێكی تر بێگومان هه‌لی زیاترت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی كاری زیاتر و باشتر. 3- ده‌ستكه‌وت هه‌ر ته‌نها دۆزینه‌وه‌ی كار به‌س نییه، به‌ڵكو كاتێك تۆ زمانی زیاتر ده‌زانیت، ده‌شێ له ئیشه‌كه‌ت زیاتر شاره‌زاتر بیت و هه‌روه‌ها پۆستێكی باڵاترت پێبده‌ن له‌وه‌ی هه‌ر ته‌نها فه‌رمانبه‌رێك یان كرێكارێكی ئاسایی بیت، به‌مه‌ش پۆستی زیاتر ده‌سته‌كه‌وتی زیاتری ده‌بێت . 4- گه‌شتكردن خه‌ڵكانێكی زۆر حه‌ز به گه‌شت ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت گه‌شتكردن بۆته خولیای هه‌میشه‌ییان، به‌ڵام ئایا تا ئێستا بیرت له‌وه كردۆته‌وه كه گه‌شتكردن و خۆشتر و به‌چێژتر ده‌بێت كاتێك كه تۆ بتوانی زمانی ئه‌م وڵاته بزانیت كه گه‌شتی بۆ ده‌كه‌یت! تاقیت نه‌كردۆته‌وه، زۆرجار گه‌شتیاران ده‌عوه‌تی چاكیان خواردووه ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زمانی ئه‌و شوێنه‌یان زانیووه! 5- كه‌لتوور تۆ هه‌رگیز به‌ته‌واوی له كه‌لتووری ئه‌وانی تر ناگه‌یت تاوه‌كو شاره‌زا نه‌بیت له زمانه‌كه‌یان، له‌مه‌شدا، تۆ ده‌توانیت به‌ئاسانی زاڵ بیت به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات و مێژوو، و بواره‌كانی تری بێگانه و هه‌روه‌ها سه‌یركردنی فیلمه‌كان و هونه‌ر و میوزیك … 6- ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر زمانی نوێ فێرببیت، ئه‌وا مانای وایه كه تۆ جیهانی خۆت به ڕووی ناسینی خه‌ڵكانی نوێ واڵا ده‌كه‌یت و ڕه‌نگه تۆ دراوسێ یان هاوڕێ، وه‌یان هاوپۆل و هاو-كارێكت هه‌بێت و ئیتر بتوانیت به‌ته‌واوی یه‌كتر بدوێنن و به‌مه‌ش ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیتان ڕووه‌و چاكتر ده‌بێت. 7- خۆشه‌ویستی فێربوونی زمانێكی زیاتر، خۆشه‌ویستی زیاتریشت پێده‌به‌خشێت، وابزانم ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه! 8- متمانه به‌خۆبوون گه‌رهاتوو توانیت زمانێكی تر فێربیت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه، هه‌لی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ڕه‌خسێت كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی زیاتر گفتوگۆ بكه‌یت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری چاكی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌روونت و ڕێژه‌ی متمانه به‌خۆبوونت زیاد ده‌كات ، و له ئه‌وانیتر زیاتر باوه‌ڕت به‌خۆت ده‌بێت. 9- زمانی ئه‌سڵی خۆت “زمانی دایك” به‌فێربوونی زمانێكی تر، ڕه‌وانبێژ و زمان پاراوتر ده‌بیت ته‌نانه‌ت له زمانی دایك، واته به نموونه به فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی، یان ئینگلیزی، وه‌یان فارسی… ڕه‌وانبێژ و زمان پاراوتر ده‌بیت له زمانی خۆت كه زمانی كوردییه. 10- تێگه‌یشتن له جیهان ئێمه ناڵیێن به فێربوونی زمانی تر، تۆ هه‌موو شتێك ده‌زانیت، به‌ڵام بێگومان یارمه‌تیده‌ریكی چاك ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له‌جیهانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌و پڕ له جه‌نجاڵی… كه‌وابوو چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌یت، بۆچی له‌ئێستاوه هه‌وڵ ناده‌یت كه زمانێكی تر فێرببیت؟
