Skip to content

برایل چی یە؟

خه‌ڵكانێكی زۆر له‌وانه‌ی كه‌ نابینان فێری ئەلفبێی برایل ده‌بن تاوه‌كو بتوانن بخوێننه‌وه‌. ئه‌م كۆده‌ ناوازه‌یه‌ كە بە برایل ناسراوە، ڕێگه‌ به‌ نابینایان ده‌دات تاوه‌كو هه‌موو شتیك بخوێننه‌وه‌ له‌ كتێبه‌ به‌ناوبانگه‌كان و هه‌روه‌ها نه‌خشه‌و جوگرافیا، و ته‌نانه‌ت هێماكانیش. جگه‌له‌وه‌ش ڕێگه‌یان پێده‌دات كه‌ كتێبی خۆیان بنووسن. له‌م كتێبه‌وه‌ مێژووی برایل بخوێنه‌وه‌و بزانه‌ كه‌ چۆن گه‌شه‌ی كردووه‌و هه‌روه‌ها چۆن له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه‌ به‌كاردێت.
لەبارەی نووسەری ئەم كتێبەوە:
دێبۆڕا كێنت یه‌كه‌م قوتابی نابینا بوو له‌ قوتابخانه‌یه‌كی حكومی له‌ ویلایه‌تی نیوجێرسی-ئەمریكا. ئه‌م ئه‌زموونه‌ش زۆر سوودی پێگه‌یاند، كاتێك یه‌كه‌م ڕۆمانی گه‌نجانه‌ی نووسی به‌ناوی (ئینتیما). خاتوو كێنت زیاتر له‌ بیست ڕۆمان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كتێبی تری نووسیوه‌ بۆ منداڵان و هه‌رزه‌كاران. هه‌روه‌ها ئاماده‌كارو پاكنووسی گۆڤاری (ڕەنگدانەوەی داهاتوو)ـە، كه‌ بۆ دایباب و مامۆستایانی خه‌ڵكی نابینا چاپ ده‌كرێت.
ئەم كتێبە بە قەبارەی چكۆڵەیە و بیرۆكەیەكی ناوازەیە بۆ پەروەردەی تایبەت و تاوەكو منداڵان و هەرزەكاران پتر لەسەر ئەوانی تر بزانن. وەرگێڕانی كتێبەكە ساڵانێكە تەواو بووە و بەهیوای ئەوەی ڕۆژێك بتوانین چاپی بكەین.

Published incompleted - تەواوبوProjects
© Sangar Najim 2023. Website developed by Web for Scholars.